مەهدی زەرگەری، هاووڵاتیی خەڵکی سمنان و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «کردەوە دژی ئاسایشی نەتەوەیی» سزای ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی گوتەی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، مەهدی زەرگەری لە ماوەی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و لەو کاتەوە تا ئێستا بەبێ مافی کەڵکوەرگرتن لە مۆڵەتی کاتی و ئاسانکارییە یاساییەکان، لە زیندانی ناوەندیی سمناندا ڕاگیراوە.
