کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی مەهسا نووری لە خواردن لە گرتووخانەی ئێڤین

مانگرتنی مەهسا نووری لە خواردن لە گرتووخانەی ئێڤین 1

مەهسا نووری، بەندکراوی سیاسیی تەمەن ٤٩ ساڵ، خەڵکی ساری و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ڕێگریی بەرپرسانی دادوەری و زیندان لە پێدانی مۆڵەتی کاتی و ئازادکردنی بەمەرج، لە بەندی ژنانی گرتووخانەی ئێڤین دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم بەندکراوە سیاسییە کە دایکی دوو منداڵە، لە ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەرەوە ئەم مانگرتنەی لە خواردن وەک ناڕەزایەتی دەست پێکردووە.