دوێنێ یەکشەممە، ژمارەیەک لە خانەنشینانی ڕێکخراوی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە شارەکانی شووش، ڕەشت، کرماشان و ئەهواز، لەبەردەم نووسینگەکانی ئەم ڕێکخراوەدا گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.
هاوسەنگکردنی مووچە، بەرزکردنەوەی بڕی خانەنشینی بەگوێرەی تێچووی ڕاستەقینەی ژیان، دەرهێنانی ڕێکخراوی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەژموونی تاکڕەوانەی دەوڵەت، چارەسەرکردنی کێشەی بیمەی تەواوکەری تەندروستی، و جێبەجێکردنی ماددەی ٥٤ی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بێبەرامبەر، لە داواکارییە سەرەکییەکانی ئەم خانەنشینانە بوون.
