کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
ئەو سێ دەستبەسەرکراوە بریتیین لە: «مۆهەندیس نیرومەند» خەڵکی ورمێ، «دیار حاجی ڕەسووڵ‌پوور» خەڵکی بۆکان، و «موسا کەریمی» خەڵکی جوانڕۆ. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتنیان و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان، لەبەردەستدا نییە.