کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی چەکداریی کەسانی نەناسراو بۆ سەر بازگەیەکی سوپای پاسداران لە بۆکان

هێرشی چەکداریی کەسانی نەناسراو بۆ سەر بازگەیەکی سوپای پاسداران لە

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، شەوی پێنجشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، بازگەیەکی پشکنینی سوپای پاسدارانی ئێران لەسەر ڕێگەی ئەمیرئاباد ـ شێخلەر سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کرایە ئامانج.

هێرشەکە نزیکەی کاتژمێر ٨:٣٠ی شەو ڕووی داوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ناسنامەی هێرشبەران، وردەکاریی پێکدادانەکە و ئەگەری زیانی گیانی بڵاو نەکراوەتەوە.