کرێکارانی گرێبەست و بەڵێندەرایەتیی کارگەی چیمەنتۆی ئابادە لە پارێزگای فارس، ڕایانگەیاند کە لە نێوان ٣ بۆ ٧ مانگ مووچەی دواکەوتوویان هەیە و لە پێدانی مافی بیمەشدا تووشی کێشە هاتوون.
سەرچاوە کرێکارییەکان لەم کارگەیەدا ، کە دەکەوێتە کیلۆمەتری ٣٠ی ڕێگەی ئابادە بۆ شیراز ، ئاشکرایان کردووە کە ئەم یەکە پیشەسازییە نزیکەی ١٨٠ کرێکاری هەیە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، نزیکەی دە ساڵە کێشەی جۆراوجۆر بەرۆکی ئەم کارگەیەی گرتووە؛ لەوانە کەڵەکەبوونی قەرز لەسەر کارگەکە بەرامبەر بە دامەزراوە دەوڵەتییەکان، کێشەی ژینگەیی، و نەدانی قازانجی ساڵانەی خاوەن پشکەکان.
