کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پەسەندکرانی سزای لەسێدارەدانی ئارمان مەعریفەتی لە دیوانی باڵای ئێران

پەسەندکرانی سزای لەسێدارەدانی ئارمان مەعریفەتی لە دیوانی باڵای ئێران

سزای لەسێدارەدانی ئارمان مەعریفەتی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٨ ساڵەی کورد و خەڵکی سەقز، کە یەکێکە لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو و لە زیندانی قزلحەساری کەرەج بەندە، لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە وەک خۆی پەسەند و یەکلا کرایەوە.

ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەبوولقاسم سەڵەواتی، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.