کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن و گردبوونەوەی شۆفێرانی گواستنەوەی پاشماوە لە تەورێز

مانگرتن و گردبوونەوەی شۆفێرانی گواستنەوەی پاشماوە لە تەورێز 1

شۆفێرانی ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی زبڵ و پاشماوە لە تەورێز، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر نەبوونی بیمەی کۆمەڵایەتی و نەدانی زیادەمووچەی ساڵانە، دەستیان لە کار کێشایەوە و گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ساز کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی هەرانا (ئۆرگانی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران)، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، شۆفێرانی بارهەڵگرەکانی گواستنەوەی پاشماوە و پاشماوەی بیناسازی بەهۆی سەختیی گوزەران دەستیان لە کار هەڵگرت. بەشێک لەم شۆفێرانە سەرەڕای نزیکەی ١٥ ساڵ ئەزموونی کار، هێشتا لە مافی بیمە و زیادەمووچەی یاسایی بێبەشن.