کرێکارانی کۆمپانیای ماشینسازیی تەورێز لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ناڕێکی لە پێدانی مووچەکانیان، بۆ چەندین ڕۆژی بەردەوام دەستیان لە کار کێشایەوە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەم یەکە پیشەسازییە چەندین جار ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی بووەتەوە، لەوانە چەند مانگێک لەمەوبەر کە نزیکەی ١٦٠٠ کرێکار دژ بە دواکەوتنی مووچەی دوو مانگیان مانگرتنیان ڕاگەیاندبوو. کرێکاران دەڵێن کێشەکانیان تەنیا لە مووچەدا کورت نابێتەوە، بەڵکو کەمیی نەختینە و سەرمایەی کارپێکردن، قەرزە کەڵەکەبووەکان و کێشەی هێڵی بەرهەمهێنان لە نیگەرانییە سەرەکییەکانیانن.
