ئەمڕۆ سێشەممە، هێزی دەریاییی سوپای پاسدارانی ئێران بانگەشەی ئەوەی کردووە کە دوو کەشتیی نەوتهەڵگر هەوڵیان داوە بە شێوەیەکی نایاسایی لە گەرووی هورمز تێپەڕن، بەڵام بە مینی دەریایی تووش بوون و تەقینەوە.
سوپای پاسداران لە ڕاگەیاندنێکدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە یەکێک لە کەشتییەکان بە هاوکاریی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئەمریکا هەوڵی داوە بە ڕێڕەوێکی نایاساییدا تێپەڕێت.بەپێی ڕاگەیاندنەکە، کەشتیی دووەمیش تووشی ڕووداوێک بووە و لە ئەنجامدا لە شوێنی خۆیدا پەکی کەوتووە و ئاگرێکی گەورەی لێ کەوتووەتەوە.
