بە پێی ڕاپۆرتەکان، سزای سێدارەدانی هاووڵاتییەک لە پارێزگای کرماشان بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان جێبەجێ کراوە.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ئێرشاد عەباسی” خەڵکی سەلاسی باوەجانی، ماوەی ٢ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و سزای سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و رۆژی سێشەممە ١٩ی خەزەڵوەر، سزاکەی لە گرتووخانەی ناوەندی کرماشان جێبەجێ کرا.
