ڕۆیا عیدینەژاد، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ناوچەی قوچان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٩ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەر بە پەلاماری هێزەکانی هەواڵگریی سوپای پاسداران بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە؛ سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لە ناوەندە ئەمنییەکان، تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان پێ نەدراوە. جێی ئاماژەیە کە پێشتر خوشکێکی ئەم هاووڵاتییە بە ناوی زەهرا عیدینەژاد لە شاری مەشهەد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەست دابوو.
