کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر هاووڵاتییەکی کورددا لە ورمێ

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر هاووڵاتییەکی کورددا لە ورمێ 2

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەک لە شاری ورمێ لە لایەن دەزگای دادوەریی ئەو شارەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێنراوە.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی «میلاد ناسریان» خەڵکی ئیلامە؛ ناوبراو ماوەی سێ مانگ لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ کرا. ناوبراو تا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگاکەی لەو گرتووخانەیەدا ڕاگیرابوو و سەرئەنجام، لە لایەن دادگای شاری ورمێوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات»، سزای ١١ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرا.