«جەبار حاجیمورادی» تێکۆشەری دێرینی کۆمەڵە و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، بەهۆی وەستانی دڵەوە ماڵاواییی لە ژیان کرد.
ناوبراو ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی لە شاری مەریوان و لە بنەماڵەیەکی کرێکاریدا لەدایک بوو. بەهۆی هەژاری و دەستکورتی، نەیتوانی خوێندنەکەی لە چەند پۆلێک زیاتر درێژە پێ بدات و لە تەمەنێکی کەمدا ڕووی لە کاری کرێکاری کرد. ئەزموونی ڕەنج و نایەکسانی، کاریگەریی قووڵی لەسەر هۆشیاری و تێکۆشانی سیاسیی دانا و تا دوا ساتەکانی ژیانی، لە ڕێبازی خەبات بۆ رزگاریی چینی کرێکاردا مایەوە. تەرمی ئەو ئازیزە ئەمرۆ لە ناو ئاپورەی جەماوەری دا ئەسپردە کرا.
