کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی درۆنیی ئۆکراینا بۆ سەر سێ پاڵاوگەی نەوت و دامەزراوەیەکی گازی ڕووسیا

هێرشی درۆنیی ئۆکرانیا بۆ سەر سێ پاڵاوگەی نەوت و دامەزراوەیەکی گازی

ڕۆژی هەینی ٨ی خەزەڵوەر، سێ پاڵاوگەی نەوت و دامەزراوەیەکی گازی سروشتی لە ڕووسیا کرانە ئامانجی هێرشی درۆنیی ئۆکراینا.
بە گوتەی جێگری سەرۆک‌وەزیرانی ڕووسیا، ئەو هێرشانە زیانێکی گەورەیان بە ژێرخانی وزەی وڵاتەکەی گەیاندووە. لە هەمان کاتدا، ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کۆشکی کرێملین بە توندی ڕەخنەی لە ئۆکراینا گرت و دەسەڵاتدارانی کیێڤی تۆمەتبار کرد بەوەی داواکاریی سەرۆککۆماری ئەمریکایان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی وزەی ڕووسیا بە ئەنقەست پشتگوێ خستووە. ئەم ناکۆکییانە لە کاتێکدا قووڵتر دەبنەوە کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانی وزە، تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی ئەرێنییان نەبووە.