بەپێی ڕاپۆرتەکان، “عومران ئەمانی“، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٢١ ساڵ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو دانیشتووی شاری تارانە و لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی تارانی گەورە کرا. پاش نزیکەی ساڵێک ڕاگرتن، ڕۆژی شەممە ٢ی خەزەڵوەر، لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تۆمەتی «مۆحارەبە» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
