کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

قەیرانی ژێرخانی خوێندنگەکان لە پارێزگای لوڕستان

قەیرانی ژێرخانی خوێندنگەکان لە پارێزگای لوڕستان 1

جێگری نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی پارێزگای لوڕستان ڕایگەیاند کە نزیکەی ٣٠ قوتابخانەی بەردین لەم پارێزگایەدا تۆمار کراون. ناوبراو هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پرۆسەی کۆکردنەوە و ڕێکخستنەوەی قوتابخانە کانێکسەکان بۆ ئەو پۆلانەی زیاتر لە ١٠ قوتابییان هەیە، تا ڕادەیەکی زۆر تەواو کراوە.
ناوبراو سەبارەت بە قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە گوندی “گەڕەشێر تەختچوو” لە دەڤەری “پۆلدۆختەر” ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم قوتابخانەیە تەنیا چادرێکە بۆ فێرکردنی منداڵانی خێڵە کۆچەرییەکان و لە ئێستادا تەنیا دوو قوتابیی هەیە.