کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر هاووڵاتییەکی بەهاییدا لە تاران

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر هاووڵاتییەکی بەهاییدا لە تاران 1

بەپێی هەواڵەکان، دەزگای دادوەریی ئێران سزایەکی قورسی بەندکرانی بەسەر “ئارتین غەزەنفەری“، هاووڵاتیی بەهایی و وێنەگردا سەپاندووە.
دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتەکانی «تێکدانی ئاسایشی گشتی»، «پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات» و «چالاکیی میدیایی»، سەرجەم سزای ٢٦ ساڵ بەندکرانی بەسەر ناوبراودا سەپاندووە؛ ناوبراو لە ئێستادا لە گرتووخانەی تارانی گەورە (فەشافوویە) ڕاگیراوە.