وەزارەتی گۆڕانی کەشوهەوا و ژینگەی ئیمارات ڕایگەیاندووە کە ڕژانی نەوت لە کەشتییەکی نەوتهەڵگرەوە کەناراوەکانی “ئومولقەیوەین“ی پیس کردووە، بەو هۆیەوە هەموو کەناراو و ناوچە دەریاییەکانی ئەو دەڤەرە تا تەواوبوونی هەڵسەنگاندنە تەکنیکییەکان بە شێوەیەکی کاتی داخراون. ئەم وەزارەتە ڕاشیگەیاندووە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی پیسبوون و خاوێنکردنەوەی ناوچەکە بە هاوکاریی دامەزراوە خۆجێیی و فیدراڵییەکان دەستی پێکردووە. هەڵسەنگاندنەکان بۆ دەستنیشانکردنی ڕادە و پانتایی پیسبوونەکە و پاراستنی ژینگەی دەریایی هێشتا بەردەوامن.
