کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەئامانجگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز

بەئامانجگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز 3

ڕێکخراوی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا (UKMTO) ڕایگەیاند کە نەوتهەڵگرێک ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ئۆکتۆبەر، لە کاتی دەرچوون لە گەرووی هورمز لە نزیک کەناراوەکانی عومان، لەلایەن مووشەکێکی نەناسراوەوە کراوەتە ئامانج. بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە، کەشتییەکە سەرەڕای هێرشەکە توانیویەتی درێژە بە ڕێگاکەی بدات و لێکۆڵینەوەش دەربارەی ناسنامەی هێرشبەران دەستی پێکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.