بەپێی ڕاپۆرتەکان، «ئەمیر پەرویززادە» هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو و ڕاگیراو لە گرتووخانەی ئیلام، پاش تێپەڕبوونی ٢٦ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا هێشتا چارەنووسی نادیارە. ناوبراو ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئیلام کرا. ئەو هاووڵاتییە پاش یەک حەفتە لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندیی ئیلام گواسترایەوە و پاش ٢٦ ڕۆژ هێشتا دۆخی یاسایی و چارەنووسی نادیارە.
