کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامیی گەمارۆی دەریاییی سوپای ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی

سەپاندنی گەمارۆی نوێ بەسەر کۆماری ئیسلامیدا لە لایەن ئەمریکاوە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا “سێنتکام” ڕایگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنی گەمارۆی دەریایی دژ بە ئێران، لە ماوەی ١٠٠ ڕۆژدا ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئێران بە بەهای لانیکەم ٢٥ ملیار دۆلار کردووە.
سێنتکام دەڵێت ئەم هەنگاوە دەسەڵاتدارانی تارانی لە سەرچاوەیەکی گەورەی داهاتی دارایی بێبەش کردووە؛ هەروەها جەختی کردووەتەوە کە ئەم گەمارۆیە توانای سوپای پاسدارانی بۆ دابینکردنی دارایی و پڕچەککردنی میلیشیا بریکارەکان، تۆڕە تاوانکارییەکان و چالاکییە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا لاواز کردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ماوەی ئەم ١٠٠ ڕۆژەدا هیچ بارێکی بازرگانی لە ڕێگەی دەریاوە بەرەو خاکی ئێران یان لە ئێرانەوە بۆ دەرەوە نەگوازراوەتەوە، جگە لەو هاوکارییە مرۆییانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە مۆڵەتی فەرمییان پێدراوە.