کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

٧. لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە گرتووخانەی شیراز

لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە گرتووخانەی شیراز

ئەمڕۆ چوارشەممە، حوکمی لەسێدارەدانی دوو بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی تاوانی گشتی حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو، لە زیندانی عادڵئابادی شیراز جێبەجێ کرا.

ئەم دوو کەسە بە ناوەکانی «فەرامەرز تەقی‌زادە ئەمیرسالاری» و «فەرشاد جەماڵ‌ئابادی»، پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی عادڵئابادی شیراز کرابوون. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، وردەکاریی ڕوون لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان ئاشکرا نەکراوە.