کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئازادبوونی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا لە گرتووخانەی قوم

ئازادیبوونی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی شۆرشی ژینا لە گرتووخانەی قۆم

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “عەلی موعەزەمی گودەرزی“، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا لە گرتووخانەی قوم، دوای تەواوبوونی ماوەی سزاکەی لەو گرتووخانەیە ئازاد کرا.
ناوبراو ساڵی ١٤٠١ لە پەیوەندی لەگەڵ کوژرانی هێزێکی سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامیدا دەستبەسەر کرا، پاشان لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٢دا سزای سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و لە مانگی خەرمانانی ئەو ساڵەدا ڕەوانەی گرتووخانەی قوم کرا. سەرئەنجام ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەزبەر، بە تەواوبوونی ماوەی سزاکەی ئازاد کرا.