بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی دووشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥، هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی خەلیلئاوای شاری خاش، پێشیان بە ئۆتۆمبێلێک گرت و بەو هۆیەوە شەڕێکی چەکداریی توند هاتە ئاراوە.
بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، لە ئەنجامی ئەم شەڕەدا چەکدارێک بە ناوی «شەهنەوازی» و ئەندامێکی هێزە سەربازییەکان کوژراون و چەند کەسی دیکە لە هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون. پاش کۆتاییهاتنی شەڕەکە، هێزە ئەمنییەکان کەشێکی توندی سەربازییان بەسەر ناوچەکەدا سەپاندووە.
