بەیانی ئەمرۆ شەممە 04ی ڕەزبەر، بە هۆی رووداوێکی هاتووچۆ و هەڵدێرانی پاسێک لە جاددەی کرماشان بۆ تاران، ژمارەیەک لە هاووڵاتییان بە سەختی بریندار یان گیانیان لە دەستداوە.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، ئەو پاسە لەسەر رێگای ئازادی هەمەدان–ساوە تووشی رووداو بووە و هەڵدێراوە و 24 هاووڵاتی بە سەختی بریندار و 11 هووڵاتی دیکەش گیانیان لەدەستدا. شایانی باسە کە رووداوەکە نزیک بە کاتژمێر 4:48 خولەکی بەیانی روویداوە و لە ڕاپۆرتەکانیشدا ئاماژە بەوە کراوە کە دۆخی تەندروستی کۆمەڵێک لە برینداران ناجێگرە.
