کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی شیراز و ئەهواز

لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی شیراز و ئەهواز 2

بە پێی ڕاپۆرتەکان، حوکمی سێدارەی  دوو بەندکراو لە زیندانەکانی شیراز و ئەهواز، بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان جێبەجێ کراوە.

یەکێک لەو هاووڵاتییەکان بە ناویهادی حەسەنلوخەڵکی مەراغە، ١٨ مانگی لەمەوپێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشەبەرەکان لە شیراز دەستبەسەر و لە لایەن دادگا ئینقیلابی ئەو شارەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و حوکمی سێدارەی ناوبراو رۆژی یەکشەممە ٢٩ی خەرمانان لە زیندانی شیراز جێبەجێ کرا. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوینێعمەت مەقامیخەڵکی ئەهواز، ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە ڕێگەی چەکی گەرمەوە دەستبەسەر و رۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەرمانان، حوکمی سێدارەکەی لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە جێبەجێ کرا.