لە رۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی بەندکراو لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج، بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە سێدارە درا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “مێهرداد ئەسەدی” خەڵکی شاری تاران، ٥ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو رۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەرمانان، حوکمی سێدارەکەی لە زیندانی قزلحسار جێبەجێ کرا. شایانی باسە کە هەواڵی لە سێدارەدانی ناوبراو هێشتا لە میدیاکانی کۆماری ئیسلامیدا بڵاو نەبووە.
