کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینانی تەئمینی ئیجتماعی لە چەند شارێک

گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینانی تەئمینی ئیجتماعی لە چەند شارێک

خانەنشینانی تەئمینی ئیجتیماعی لە شارەکانی تاران، ڕەشت، شوش، ئەهواز، کرماشان و چەند شارێکی دیکە، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، دۆخی خراپی گوزەران و جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان، لەبەردەم فەرمانگەکانی ئەو دەزگایە گردبوونەوە.
خانەنشینە ناڕازییەکان داوای جێبەجێکردنی تەواوی ماددەکانی ٩٦ و ١١١ی یاسای تەئمینی ئیجتیماعی و بەرزکردنەوەی مووچەکانیان هاوتەریب لەگەڵ ڕێژەی هەڵاوسانی ڕاستەقینە و تێچووی سەبەتەی بژێوی دەکەن. هەروەها دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بێبەرامبەر و شایستە، هەڵوەشاندنەوەی بیمەی تەندروستیی تەواوکەری بازرگانی، یەکسانکردنی مووچەکان و خەرجکردنی دەستبەجێی سەرجەم مافە دواخراوەکانیان، لە بەشەکانی دیکەی داواکارییەکانیان بوون.