کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پەسەندکرانی فرۆشتنی ٤٨ فرۆکەی سەربازی بە عەرەبستان لە لایەن ئەمریکاوە

پەسەندکرانی فرۆشتنی ٤٨ فرۆکەی سەربازی بە عەرەبستان لە لایەن ئەمریکاوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، گرێبەستی فرۆشتنی ٤٨ فڕۆکەی پێشکەوتووی جۆری F_35ی بە وڵاتی عەرەبستانی سعوودی پەسەند و واژۆ کراوە.

بەرپرسانی ئەمریکا لەو ڕاگێندراوەدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە بوونی ئەو جۆرە چەکانە توانای عەرەبستان بۆ خۆپاراستن لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێستادا وەک حووسیەکانی یەمەن بەرز دەکاتەوە. شایانی باسە کە ئەمریکا دلنیایی بە ئیسرایل داوە و بەڵێنی داوە کە ئیسرائیل وەکوو هێزی سەرەکی سەربازی لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە. هەروەها جێگای ئاماژەیە کە ئەمە گەورەترین مامەڵەی چەک، پاش دەستپێکردنی شەڕی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە لایەن ڕیازەوەیە.