کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بە ئامانج گرتنی کەشتییەکی سەربە وڵاتی تۆگۆ لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە

بە ئامانج گرتنی کەشتییەکی سەربە وڵاتی تۆگۆ لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە

رۆژی ڕابردوو، هێزی دەریایی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند، کەشتییەکی نەوتهەڵگر سەر بە وڵاتی تۆگۆی لە گەرووی هورموز بە ئامانج گرتووە.

بە وتەی بەرپرسانی سپای پاسداران، ئەو کەشتییە دەیویست لەو گەڕووە نێودەولەتییە تێپەربێت کە بە هۆشداری هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لەو ناوچە گرنگی نەداوە و بە ئامانج گیراوە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کەشتییەکە پاش ئەو هێرشە، ئاگرێکی توندی لێ کەوتووە بەڵام هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ئاستی زیانە گیانی و ماددیەکان لەبەردەستدا نیە.