کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی ڕۆژانەی ٥٠ هاووڵاتی لە ئێران بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ

گیانلەدەستدانی ڕۆژانەی ٥٠ هاووڵاتی لە ئێران بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خەرمانان، ئەحمەد کەرەمی ئەسەد، جێگری پۆلیسی هاتوچۆی فەرماندەیی هێزی پۆلیسی ڕێژیم، ڕایگەیاند کە لەم مانگەدا تەنیا لە ڕێگای دەرەوەی شارەکاندا، زیاتر لە هەزار و ٦٠٩ کەس لە ئێران بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.

ڕێکخراوی پزیشکی دادوەریی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی ١٤٠٤دا ١٩ هەزار و ٥٤٠ کەس لە ڕووداوەکانی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست داوە و ئەم ژمارەیە بەراورد بە ساڵی پێش خۆی کە ژمارەی قوربانییان ١٩ هەزار و ٤٣٥ کەس بوو، بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئامارە بڵاوكراوەكان، لە نێوان ساڵانی ١٣٧٣ هەتا ١٣٩٩ی هەتاوی، زیاتر لە ٥٠٩ هەزار کەس لە ئێران بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە. ئەو ئامارانە تەنیا ئەو حاڵەتانە لەخۆ دەگرێت کە ناوی قوربانییان لە ناوەندە تەندروستییەکان و ڕێکخراوی پزیشکیی دادوەریی ڕێژیمدا تۆمار کراون و ئاماری قوربانییانی ڕووداوی هاتوچۆی نێو شارەکانشی تێدا نییە. کە بەم شێوەیە ژمارەی گیانلەدەستدراوانی ڕووداوی هاتوچۆ لە ئێران زۆرتر دەبێتەوە و ڕژیم پاش چەندین ساڵ بە دەستەوە گرتنی دەسەڵات، هێشتا نەیتوانیوە ئەمنیەتی هاووڵاتیان لە جادەکان دابین بکات.