بە پێی ڕاپۆرتەکان، کۆماری ئیسلامی کەشتییەکی پەیوەندیدار بە وڵاتی ئەمریکا کە هەڵگری هێزەکانی ئەمریکا بووە، لە گەرووی هورموز بە ئامانج گرتووە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هێرشە لە رێگەی چوار درۆن و یەک مووشەکی باستیک ئەنجام دراوە و زۆربەی پێرسۆنێلی کەشتییەکە برینداربوون و ڕەوانەی یەکێک لە وڵاتەکانی کەنداوی فارس کراون. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ یەک لە لایەنەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی، ڕاگەیاندنێکی فەرمیان سەبارەت بەم بابەتە بڵاو نەکردووەتەوە.
