بە پێی ڕاپۆرتەکان، حوسییەکانی یەمەن بە هاوێشتنی دەیان مووشەک و درۆن، چەندین پێگەی سەربازی و نەوتی لە باشووری عەرەبستان و شاری مەککەیان بە ئامانج گرتووە.
بە وتەی “یەحیا سەریع” وتەبێژی حوسییەکان، لە وڵامی دوایین هێرشەکانی عەرەبستان بۆ سەر پێگەکانیان، دامەزراوەکانی شیرکەتی ئارامکۆ لە شاری “یەنبەع” و پێگەیەکی هەوایی لە باشووری عەرەبستانیان بە ئامانج گرتووە. هەروەها حوسییەکان لە رێگەی درۆنێکەوە هەوڵیان بۆ بە ئامانج گرتنی شاری مەککە دابوو کە درۆنەکە لە لایەن سیستەمی بەڕگری سعوودیا خراوەتە خوارەوە.
