بەپێی دوایین هەواڵەکان، دەروازە سنوورییەکانی شەیب و مەندەلی، پاش ماوەیەک داخستنیان، بە فەرمانی حکومەتی ناوەندی عێراق دەکرێتەوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دوو دەروازە سنوورییە کە بە مەبەستی پاراستنی ئەمنیەتی ئەو وڵاتە، بە بڕیاری حکومەتی ناوەندی عێراق داخرابوو، ئەمڕۆ بەیانی کراوەتەوە و ڕاگەیندراوە کە لە ئەگەری مەترسی لە سەر ئەمنیەتی هاووڵاتیان لە عێراق، دیسان دابخرێتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوکات لەگەڵ هێرشی میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هێلی سەرەکی گازی عەرەبستان، ئەو سێ سێ دەروازە سنوورییە داخرابوو.
