بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، پێش ئەوەی کۆماری ئیسلامی لە مانگی حەوتی رابردوودا هێرش بکاتە سەر بنکەی ئاسمانیی موەفەق سەڵتی لە ئۆردۆن، كە بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی كوژران، تاران لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی چینەوە وێنەی مانگی دەستکردی زۆر وردی ئەو بنکەیەی دەستکەوتووە.
بە وتەی ئەو بەرپرسانەی کە لەگەڵ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دانیشتنیان هەبووە، ئەو زانیارییانەى دەستیان کەوتووە ڕوونترین بەڵگەیە کە دەریدەخات پشتیوانییەکانی چین بۆ کۆماری ئیسلامی، لەکاتی شەڕدا زیانی کوشندەی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا هەبووە، بەو پێیەی واشنگتن پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەنێوان ئەو وێنانەی مانگە دەستکردەکان و هێرشە مووشەکییەکاندا دۆزیوەتەوە. بەرپرسانی ئەمریکا ناوی ئەو کۆمپانیا چینییانەیان نەھێناوە کە وێنەکانیان بە تاران داوە، هەروەها باسیان لەوەش نەکرد کە دەسەڵاتدارانی بەیجینگ ڕاستەوخۆ دەستیان لە هێرشەکەدا هەبووبێت، بەڵام تاران چەندین وێنەی زۆر وردی ئەو بنکەیەی پێش هێرشەکە و دوای هێرشەکەش بەدەستهێناوە.
