بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی یەمەن، حوسییەکانی یەمەن پێگە و شوێنی نیشتەجێ بوونی هێزەکانی عەرەبستانی بە ئامانج گرتووە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، حوسییەکان لە رێگەی چەند مووشەکی بالستیکەوە پێگە و شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەو هێزانەی کە عەرەبستان پشتیوانی لیانەوە دەکات، بە ئامانج گرتووە. جێگای ئاماژەیە کە ئەو هێرشە لە ناوچەی “ڕەئسۆلعارە” سەر بە پارێزگای لەحج لە باشووری باب ئەلمەندەب، ئەنجام دراوە و هێشتا ئاستی زیانە گیانی و مادییەکان لە لایەن بەرپرسانی پەیوەندیدارەوە پەسەند نەکراوە.
