ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاندووە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ وەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.
بە وتەی ڕافائل گەرووسی، کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکانی نەتەنز و “کێوی کۆلەنگ” چالاکییە ئەتۆمییەکانی دەستپێکردووەتەوە. هەروەها ڕایگەیاندووە کە پشکنەرانی ئەو رێخکراوە ڕێگەیان پێ نەدراوە سەردانی ئەو دوو ناوەندە ئەتۆمییە بکەن. شایانی باسە کە لە ماوەی مانگانی ڕابردوودا، سەرۆک وەزیرانی ئیسرایل و سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بەردەوام هەڕەشەیان لە کۆماری ئیسلامی کردووە کە ناهێڵن ڕژیم دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات و تەنانەت جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە لە ئەگەری درێژەی هەوڵەکانی ڕژیم، هێرشەکانیان چڕتر دەکەنەوە.
