رێکخراوی ئۆپەراسیۆنی بازەرگانی دەریایی بریتانیا ڕایگەیاند، دوو کەشتی لە دەریای عۆمان لە لایەن 4 مووشەکی نەناسراوەوە بە ئامانج گیراون.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، لە ئاکامی ئەو پەڵامارە یەکێک لە کەشتییەکان تووشی ئاگرکەوتنەوە بووە، بەڵام هێشتا زانیارییەک سەبارەت بە ئاستی زیانەکان بڵاو نەبووەتەوە. جێگای ئاماژەیە سەرەڕای بەدواداچوونەوەی ناوەندە پەیوەندیدارەکان، هێشتا هێرشبەرانی ئەو کەشتییانە دیار نین و بە ئەو کەشتیانە کە دەیانەوێ بەو ڕێڕەوە ئاوییە تێپەڕبن، هوشداری جددی دراوە.
