بە پێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی بەندکراو کە یەێکیان لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوودا دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.
یەکێک لەو هاووڵاتییانە بە ناوی “حسێن ئەفراسیاب” گۆرانیبێژی خەڵکی شارستانی شاهین دژ، کە بۆ ماوەی 6 مانگ لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان ڕاگیرابوو، لە لایەن دادگای ئینقیلابی ئەو شارەوە بە هۆکاری بەکارهێنانی “ئێستارلینک” حوکمی 3 ساڵ و 9 مانگ و 20 رۆژی بەسەردا سەپێندا. هەروەها “نەرگس حەیدەری” خەڵکی شارستانی ئیزە و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، کە ئێستا لە زیندانی سپیداری ئەهواز بەندکراوە، لە لایەن دادگای ئینقیلابی ئەهوازەوە بە تۆمەتی “تێکدانی ئەمنییەتی وڵات” حوکمی 5 ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.
