کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هوشداری توندی تورکیا بە حوسییەکانی یەمەن و داخوازی کۆتایی هێنان بە هێرشەکانیان بۆ سەر عەرەبستان

هوشداری توندی تورکیا بە حوسییەکانی یەمەن و داخوازی کۆتایی هێنان

ڕۆژی ڕابردوو، ڕژیمی تورکیە سەرەڕای ئیدانەی توندی هێرشەکانی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر عەرەبستانی سعوودی، بە توندی هوشداری دا وڵامی هێرشەکان دەداتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە هێرشی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر عەرەبستانی سعوودی، نەک تەنیا ئەمنیەتی هاووڵاتیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە، بەڵکوو دەبێتە هۆی ڕێگری کردن لە وتوبێژێکی جددی سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ناوچەکە. لە درێژەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە لە ئەگەری درێژەی هێرشەکاندا، تورکیا وڵامی هێرشەکان دەداتەوە و پێگەکانی حوسییەکان بە ئامانج دەگرێت.