بەپێی دوایین زانیارییەکان، عەرەبستانی سعوودی بە مەبەستی وڵامدانەوەی هێرشی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکان لە باشووری وڵاتەکەی، ئامادەکاری پێویستی کردووە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە عەربستانی سعوودی سەرەڕای ئامادەکارییەکانی بۆ وڵامدانەوەی هێرشەکان، هاوپەیمانەکانی ئاگادار کردووەتەوە و تەنانەت بە فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا، هێرشی بەرفراوان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکانی یەمەن بەڕێوە دەچێت. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارە بە شێوازی هێرشەکە یان ئەو شوێنانەی کە بڕیارە بە ئامانج بگیردرێن، زانیارییەکان بڵاو نەکراوەتەوە.
