کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرایل بۆ سەر باشووری لۆبنان

بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرایل بۆ سەر باشووری لۆبنان 3

بە پێی ڕاپۆرتەکان، هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئیسرایل هێرشی کردووەتە سەر ناوچەیەک لە باشووری لۆبنان.

بە پێی دوایین زانیارییەکان، ئەرتەشی ئیسرایل بینایەکی پەیوەندیدار بە حزبۆڵڵای لە ناوچەی دێرئەلزەهرانی بە ئامانج و گرتووە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو ئەرتەشی ئیسرایل چەند کاتژمێرێک پێش ئەنجامدانی هێرشەکە، داوای لە نیشتەجێ بووانی ئەو ناوچە کردبوو کە لەو بینایە دوور بکەونەوە و بە بڵاو کردنەوەی نەقشەیەک نیشانی دابوو کە نزیک بە 300 میتر لە دەوری ئەو بینا بوردمان دەکات.