بە پێی ڕاپۆرتەکان، 11 هاووڵاتی لە ئەنجامی تەقینەوەی تانکرێکی سووتەمەنی لە ڕێگەی سنە–هەمەدان، گیانیان لە دەستدا.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، پاش تەقینەوەکە ئاگرێکی بەرفراوان کەوتووەتە ئەو شوێنە و ئاگرەکە کەوتووەتە بەر چەند ئۆتۆمبیل کە نزیک لەو تانکرە بوون. بە وتەی بەرپرسی تیمەکانی فریاگوزاری خێرا، بە لانیکەم ٥ هاووڵاتی دیکە بە هۆی ئەو ڕووداە، بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سنە کراون. شایانی باسە کە بە هۆی کەمتەرخەمی و نابەرپرسیاری ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها خراپی دۆخی جاددەکان لە شارەکانی کوردستان، لە ساڵانی ڕابردوودا، چەندین ڕووداوی دیکەی هاوێوە ڕوویداوە کە بە هۆیەوە چەندین هاووڵاتی دیکە گیانیان لە دەستداوە یان بە سەختی بریندار بوون.
