بە پێی ڕاپۆرتەکان، 5 هاووڵاتیی ڕاگیراو لە زیندانەکانی ڕژیم، سەەرەرای تێپەربوونی چەندین مانگ دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان نادیارە.
یەکێک لەو کەسانە بە ناوی “پارسا نەجەفی” دانیشووی شاری تاران سەرەرای تێپەربوونی زیاتر لە 3 مانگ دەستبەسەرکرانی لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەمالە بێبەش کراوە و چارەنووسی نادیارە. لە لایەکی دیکەوە، “ئارتین غەزەنفەری” بەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی تارانی گەورە، سەرەرای تووشبوونی بە چەندین نەخووشی وەک ئاسم و نەخۆشییەکانی دڵ و تێپەربوونی نزیک بە 7 مانگ، هێشتا دۆخی قەزایی ئەو کەسە دیار نیە. هەروەها سێ هاووڵاتی بەهایی بە ناوەکانی “سۆرەیا مەنووچێهرزادە، فاخرە زاهدی و شیما سەنایی” کە بۆ ماوەی دوو حەفتەیە لە زنیدانی ساری ڕاگیراون، هێشتا چارەنووسیان نادیارە و بە تەنیا یەک جار توانیویانە لەگەڵ بنەمالەیان پەیەوەندی بگرن.
