کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

رێگری لە پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە

رێگری لە پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆم، لە چەند مانگی ڕابردوودا هیچ پشکنینێک لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئەنجام نەدراوە.

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسەکە، کۆماری ئیسلامی بەردەوام ڕێگری لە پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی لە لایەن پشکنەرانی ئەو ئاژانسەوە کردووە و بەرپرسی ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوە کردووە کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ مانگە وزەخانەی ئەتۆمی ئیسفەهان، چالاکییەکانی بە نەهێنی ماوەتەوە کە ئەمەش مەترسییەکی جددی ساز کردووە.