کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کوژران و برینداربوونی دەیان هێزی کۆماری ئیسلامی لە دوایین هێرشەکانی ئەمریکا

کوژران و برینداربوونی دەیان هێزی کۆماری ئیسلامی لە دوایین هێرشەکانی

بەپێی دوایین هەواڵەکان، لە ئەنجامی دوایین هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆسەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شارە جیاوازەکانی ئێران، دەیان هێزی سەربازی ڕژیم کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشانە 15 کەس لە ئەندامانی ڕژیم کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، لە پارێزگای کرماشان 4 هێزی ئاسمانی کوژراون، لە خوزستان 8  کەس و 7 کەسی دیکەش بریندار بوون. هەروەها لە پارێزگای هورموزگان و دوورگەی لاوانی، سەرجەم ٨ کەس لە ئەندام و هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کوژراون.