ڕۆژی ڕابردوو، وەزارەتی دەرەوەی میسر بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک سەبارەت بە ئەگەری پەرەسندنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بە هۆی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی، هوشداری جددی دا.
وەزارەتی دەرەوەی میسر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئۆردۆن و ئیمارات، دەتوانێت مەودای ڕووبەڕووبوونەوەکان فراوانتر بکات و دەرفەتەکانی گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە تێکبدات. لە بەیاننامەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی میسر هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی بۆ سەر ئوردن و ئیمارات ئیدانە کردووە و سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی بەردەوامیی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە هۆشداری داوە. قاهیرە لە بەیاننامەکەدا وێڕای دەربڕینی هاوسۆزیی تەواو لەگەڵ ئۆردۆن و ئیمارات، جەختی لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەییی خاکی وڵاتان و پاراستنی ژیان و ئاسایشی هاووڵاتییان کردووەتەوە.
