کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئەگەری دەستپێکردنی هێرشێکی نوێی سنوورداری ئەرتەشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم

ئەگەری دەستپێکردنی هێرشێکی نوێی سنوورداری ئەرتەشی ئەمریکا بۆ سەر

ڕۆژی دووشەممە ٩ی خەرمانان، پێگەی هەواڵی ئەکسیۆس لە زاری چەند بەرپرسی ئەمریکاوە ڕایگەیاند کە ئەگەری پەسەندکرانی هێرشێکی نوێی سنووردار بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران لە ئارادایە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوەندی فەرماندەیی ئەرتەشی ئەمریکا پلانێکی سەربازی بە مەبەستی هێرشێکی سنووردار بۆ سەر پێگە مووشەکییەکان و ڕادارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئامادە کردووە کە لە لایەنپیت هێگستوەزیری جەنگی ئەمریکاوە پشتیوانی و ڕەوانەی کۆشکی سپی کراوە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم پیلانە ڕێگری لە چاکسازی توانای مووشەکی کۆماری ئیسلامی و هێرش بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورموز دەکات.