ڕۆژی ڕابردوو، وەزارەتی بەرگری ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاند کە هێزەکانی بەرگری ئاسمانیان، ڕێگریان لە درۆنێکی ئینتحاری کە لە ئێرانەوە ئاراستە کراوە، کردووە.
وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، کردەوەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی بە “شەرئەنگیزانە” ناوبردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزە چەکدارەکان و سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە هەموو کات لە ئامادەباشیدان و تەنانەت جەختی لە سەر مافی ڕەوای وڵامدانەوەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی کردووەتەوە.
